ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بۆ پارتی: ئەگەر حسابتان بۆ بكرایە پۆستی سەرۆك كۆمارتان وەردەگرت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەڵێت، ئەو قسەیەی نێچیرڤان بارزانی كردوویەتی كە گوایە تەنها حساب بۆ پارتی دەكرێت، بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنە، ئەگینا خۆشی لەو بڕوایەدا نییە قسەیەكی تەندروستی كردبێت، چونكە ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ رابردوو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هێزێكە لەسەر هەموو ئاستەكان حسابی تایبەتی بۆ دەكرێت و كاریگەری خۆی هەیە.

رزگار حاجی حەمە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی و لێپرسراوی میحوەری بەغدا، بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: لە هەرێمی كوردستان كۆمەڵێك هێزی سیاسی كاریگەر و گرنگ هەن لە نێویشیاندا یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو، بەڵام ئەوەی ئێستا ئەگوزەرێت بەو هاوپەیمانییەی كە كراوە لە نێوان یەكێتی و گۆڕان، هێزێكی كاریگەرە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و لەسەر ئاستی عێراق.

ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی وتی: من لەماوەی چەند رۆژی رابردوو لە بەغدا بووم، لەگەڵ كۆمەڵێك لە قەوارە و لایەنە سیاسییەكانی عێراق كۆبوونەوەم كردووە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هێزێكە لەسەر هەموو ئاستەكان حسابی تایبەتی بۆ دەكرێت و كاریگەری خۆی هەیە.

وتیشی: هەموو لایەنە سیاسییەكان بەیەكەوە و بە یەكڕیزی دەتوانین دەنگمان بیستراوبێت، پێم وانییە هیچ هێزێكی سیاسی بە پارتیشەوە ئەو هێزەبێت بە تەنها گوێی لێبگیرێت، دەبوو قسەكانی سەرۆكی هەرێم چەتری كۆكەرەوە هەموو لایەنە سیاسییەكان بووایەت، بەڵام ئەو لەناو بانگەشەی هەڵبژاردندایە و هەردەبێت ئەو قسانە بكات، ئەگینا بڕواناكەم خۆشی بڕوای وابێت ئەو قسانەی كردوویەتی تەندروست بێت، چونكە لە عێراق و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و لە هەرێمی كوردستانیش كۆمەڵێك هێزی سیاسی هەن بەوانەی لەناو حكومەتن یان ئۆپۆزیسیۆنن، هەموویان بەیەكەوە گوێیان لێدەگیرێت.

ئەوەشی خستە ڕوو، ئێمە لە بابەتی بودجە و مووچە دەبینین قوباد تاڵەبانی وەكو جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و سەركردەیەكی یەكێتی هەموو هەوڵەكانی خستە گەڕ بۆئەوەی دانووستان بكات لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان و هەمووشیان گوێیان لێگرت.

باسی لەوەشكرد، یەكیتی نیشتمانی كوردستان تایبەتمەندی خۆی هەیە بەو پێیەی سەرۆك مام جەلال كە سەرۆككۆماری عێراق بوو لەلایەن هەموو هێز و لایەنە عێراقییەكانەوە پەسەندكراوبوو، تا ئەو رادەیەی ئایەتوڵڵا سستانی پێی بڵێت صمام الامانی عێراقە.

رزگار حاجی حەمە، روونیشیكردەوە، ئێمەش وەكو یەكێتی نیشتمانی لە بەغدابووین و لەلایەن هێز و لایەنە سیاسییە عێراقییەكانەوە حسابی تایبەتمان بۆكراوە، لە ساڵی 2018 بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق كێبڕكێیەكی زۆر مەدەنییانە كرا كاندیدەكەی یەكێتی كە دكتۆر بەرهەم ساڵح بوو بووبە سەرۆككۆماری عێراق و كاندیدەكەی پارتی دەنگی پێویستی بەدەستنەهێنا، خۆئەگەر وابێت ئەبوو كاندیدەكەی ئەوان دەنگی پێویستی بە دەست بهێنایەت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا