یەكگرتوو هەڵوێستی خۆی لەسەر كۆبونەوەی لایەنەكان ئاشكراكرد

پۆڵەتیك پرێس

بەرپرسانی یەكگرتووی ئیسلامی بەپێویستی دەزانن متمانە بۆ هێزو لایەنە سیاسییەكانی هەرێم بگەڕێتەوەو پاشان كار بۆ ئەنجامدانی كۆبونەوەی نێوانیان بكرێت.

فاتيح سەنگاوی بەرپرسی سەنتەری توێژینەوەو راپرسی یەكگرتووی ئیسلامی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، پێشتر سەرۆكی هەرێم داوای كۆبونەوەی لایەنەكانی كرد، بەڵام پێش ئەوەی باسی كۆبونەوەی لوتكە بكرێت دەبێت باس لە گەڕانەوەی متمانە بكرێت لە ناو ماڵی كورد و هێزە سیاسییەكاندا.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە كورد یەكدەنگ بێت، بەڵام نابێت كاركردن بۆ كۆبونەوەی لەو شێوەیە تەنها دروشم بێت و بۆ جۆشدانی هەست و سۆزبێت، بەڵكو پێویستە هەنگاوی كردەیی بۆ بنرێت.

دەشڵێت، “دەبێت لە هەرێم بارودۆخی خۆمان باش بكەین، چونكە ئەگەر دۆخی ناوخۆمان رێككردەوە لەو بڕوایەدام بۆ مووچە و بودجە هیچ كێشەیەكمان نابێت و قورسایی زیاتر دەداتە دانوستانەكانی شاندی هەرێم لە بەغدا”.

پێشتر و بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆزەوە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكی ڤیدیۆیدا بانگهێشتی هەموو لایەنەكانی هەرێمی بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەك كرد تاوەكو پێكەوە كار بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا