نێچیرڤان بارزانی: پێشمەرگە بۆ كوردستانە نەك حزب

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان مەراسیمی 27ەمین خولی دەرچوانی 499 خوێندكار لە كۆلێژی سەربازی زاخۆ بەڕێوەچوو.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەمەراسیمی 27 ەمین خولی دەرچووانی كۆلیژی سەربازی زاخۆ وتی: خۆشحاڵم بە ئامادەبوونم لەم مەراسیمەدا، پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەربازان و كەسوكاریان دەكەم بۆ سەركەوتنەكانیان بە تایبەتی پیرۆزباییەكەم ئاراستەی ئیلداد ئەبریم یەلدەخانی دەكەم كە تاكە خوێندكاری مەسیحییە لەم خولەداو هیوادارم لە خولی داهاتوودا سەربازی دیكەی مەسیح و توركمان و یەزیدی زیاتر بەشداربن بە تایبەت ژنان.

وتیشی: پێشمەرگە بەشێكە لە سیستمی بەرگریی عێراق، چونكە پێشمەرگە بەشداری لە شەڕی داعشدا كردووە و نابێت شەڕی داعش بەكەم بزانین، بەپێچەوانەوە پێویستە بەرگری زیاتر بكرێت و لە ئامادە باشیدابین و لەسایەی هێزی پێشمەرگە ئارامی زیاتر بۆ كوردستان دەستەبەر بكەین، هەروەها بە بوونی هێزی پێشمەرگە لە كوردستان سەربەرزین .

هاوكات باسی لەیەكڕیزی هەردوو هێزی 70 و 80ی هێزی پێشمەرگە كردو ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: پێویستە هەردوو هێزەكە یەكبخرێن، چونكە هەردوو هێزەكە سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەن و هەردوو هێزەكە سەر بەیەك وەزارەتن و ئامانجیان بەرگری كوردستانە و یەكڕیزی هەردوو هێزەكە پێویستە بۆ كوردستان.

روونیشیكردەوە: وەزارەتی پێشمەرگە دروستبوو لە كوردستان بۆ پاراستنی هەرێمی كوردستان نەك بۆ بەرژەوەندی حزبەكان، چونكە پێشمەرگە بۆ كوردستانە نەك حزب، هەروەها نێچیرڤان بارزانی داواكاری خۆی ئاراستەی پەرلەمان كرد هەموو هەوڵێك بخەنەگەڕ بۆ یەكڕیزی هێزی پێشمەرگە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا