سەرۆكی هەرێم پێشوازی لە بەجینۆسایدناساندنی كۆمەڵكوژی ئێزدییەكان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، پێشوازی لە بڕیاری پەرلەمانی بەلجیكا دەكات بۆ ناساندنی كۆمەڵكوژیی كوردانی ئێزدی وەكو جینۆساید، هیواش دەخوازێت پەرلەمانی وڵاتانی دیكەش ئەو كارە بكەن.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە تویتێكدا رایگەیاند: ناساندنی كۆمەڵكوژیی ئێزدییان وەكو جینۆساید لە پەرلەمانی بەلجیكا، هەنگاوێكی گرنگە، پێشوازی لێدەكەم.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان هیوای خواست پەرلەمانی وڵاتانی دیكەش هەنگاوی لەو شێوەیە بنێن و رایگەیاند: هیوادارم ‌پەرلەمانی وڵاتانی د‌یكەش هەنگاوی وا بنێن و ببێتە هاندەرێك بۆ قەرەبووكردنەوە، گێڕانەوەی مافی خوشك و برایانی ئێزدیمان و جێبەجێبوونی دادوەری بۆ قوربانیان.

رۆژی 15-07-2021 پەرلەمانی بەلجیكا كۆمەڵكوژیی كوردانی ئێزدیی بە جینۆساید ناساند و لە كۆی 150 پەرلەمانتار 139یان دەنگیان بە بەڵێ دا.

پەیامەكەی سەرۆكی هەرێم لە كاتێكدایە ئێزدییەكان رەخنەی توند لە حكومەت و پەرلەمانی هەرێم و عێراق دەگرن بەوەی وەكو پێویست كاریان نەكردووە بۆ بە جینۆسایدناساندنی كۆمەڵكوژی ئێزدییەكان و قەرەبووكردنەوەیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا