نێچیرڤان بارزانی: به‌ ئيراده‌يه‌كى پته‌و به‌ره‌نگارى هه‌موو پێشێلكارييه‌ك به‌رامبه‌ر به‌ ئافره‌تان ده‌بينه‌وە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژناندا دەڵێت، به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ر جۆره‌ تووندوتيژييه‌ک دژى كچان و ژنان و هه‌راسانكردنيان له‌ هه‌ر كوێ و به‌ هه‌ر پاساوێك بێت، ده‌وه‌ستنه‌وه. هەروەها، پشتگیریی خۆی بۆ كه‌مپه‌ينى 16 رۆژه‌ى كار و چالاكييه‌كانى بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنان دووپات دەکاتەوە.

رۆژی شەممە 25-11-2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، له‌م رۆژه‌دا یادی هه‌موو ئەو ئافرەتانە دەکەینەوە کە سته‌ميان لێكرا و لەبەر رەگەز و جیاوازییان، ژیانیان لێ سەندرایەوە. هیچ شتێک دادی ئازارى گەورەی خێزان و دایکوباوکانى ئه‌و قوربانييانه‌ نادات. تاكه‌ دڵنه‌وايى بۆ ئه‌وان ته‌نيا ئه‌وه‌يه‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ كار بكه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى دادوه‌رى بۆ قوربانييان جێبه‌جێ بكرێت. هه‌روه‌ها به‌ پێزانينه‌وه‌ له‌ رۆڵى خانمانى چالاكوان و مامۆستايانى ئايينى و هه‌موو ئه‌وانه‌ ده‌ڕوانين كه‌ به‌ هه‌ر شێوه‌يه‌ك بێت، بۆ باشتركردنى دۆخى ئافره‌تان كار ده‌كه‌ن.

نێچيرڤان بارزانى هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە، له‌م ياده‌دا پابه‌نديمان دووپات ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ به‌ ئيراده‌يه‌كى پته‌و و به‌ جیدى به‌ره‌نگارى هه‌موو تووندوتيژى و پێشێلكارى و ده‌ستدرێژييه‌ك به‌رامبه‌ر به‌ ئافره‌تان و مافه‌كانيان ده‌بينه‌وه‌.

باسی لەوەشکرد، له‌ هه‌ماهه‌نگى و كارى هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان و له‌سه‌ر ئاستى عێراق و نێوده‌وڵه‌تيش به‌رده‌وام ده‌بين. هه‌رگيز له كار و هه‌وڵدان بۆ بنياتنانى كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى ئازاد و دادپه‌روه‌ر و يه‌كسان كۆڵ ناده‌ين.

نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژی 25-11ی هەموو ساڵێکی وەکو رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنان دیاریکردووە. لەم رۆژەدا، لەسەر ئاستی جیهان چالاکی جۆراوجۆر لەو بوارەدا بەڕێوەدەچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا