“چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر رێگەیە بۆ سەقامگیری عێراق”

ئەم بابەتە 53 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەرێم ئامادەیە بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم کێشە و بەربەستەکان لەگەڵ حکومەتی ناوەند لەسەر بنەمای دەستور و لە چوارچێوەی سیستمی فیدڕاڵی.

لە راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێم باس لەوەکراوە، پاشنیوەڕۆی شەممە نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقدا کۆبووەوە و ئامادەیی هەرێمی دووپاتکردەوە بۆ کارکردن لەگەڵ سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق لەپێناو بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.

سەرۆکی هەرێم جەختی لەوەشکردەوە، چارەسەرکردنی بەربەست و کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر رێگە بۆ سه‌قامگيريى زياتر و پێشكه‌وتنى عێراق خۆش ده‌كات.

ئەمڕۆ شەممە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە، بەپێی راگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، هەردوولا هيوايان خواست په‌سندكردنى پڕۆژەياساى بودجه‌ى عێراق سه‌ره‌تايه‌ك بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان بەغدا و هەولێر.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک