نێچیرڤان بارزانی بۆ دەرچووانی زانكۆیەك: ئەوەی فێری بوون بە كاری بهێنن

پۆڵەتیك پرێس

 

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نێچیرڤان بارزانی بۆ دەرچووانی زانكۆی ئەمریكی لە دهۆك وتی : هەرچی لە زانكۆ فێربوون، بەكاریبهێنن بۆ دیاریكردنی سەختی و گرفتی خۆتان و هاووڵاتییان و نیشتمانەكەتان، باش بگەڕێن، بزانن دەتوانن چارەسەر بۆ كامە گرفتی تەكنیكی، تەندروستی، ئابووری، كۆمەڵایەتی، كشتوكاڵ، دارایی، لە بواری هاتووچۆ، كەشوهەوا یان هەر بوارێكی دیكە بدۆزنەوە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێم لە وتەیەكدا ئێوارەی رۆژی یەكشەممە، 20ی حوەزیرانی 2021 لە دووەمین ئاهەنگی خولی دەرچووانی خوێندكارانی زانكۆی ئەمریكی لە شاری دهۆك رایگەیاند: زۆر خۆشحاڵم دوای زیاتر لە ساڵێكی سەخت بۆ هەمووان، جارێكی دیكە لە بۆنەیەكی خۆش و گرنگدا پێكەوەین، ژیان ئاوایە، خۆشی و ناخۆشی لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت، گرنگ ئەوەیە هەمیشە بە ئومێدەوە بڕوانین و بە بڕواوە بەرەو داهاتوو هەنگاو بنێین.

نێچیرڤان بارزانی داوای لە خوێندكاران كرد هەرچی لە زانكۆ فێربوون، بەكاریبهێنن بۆ دیاریكردنی سەختی و گرفتی خۆتان و هاووڵاتییان و نیشتمانەكەتان، باش بگەڕێن، بزانن دەتوانن چارەسەر بۆ كامە گرفتی تەكنیكی، تەندروستی، ئابووری، كۆمەڵایەتی، كشتوكاڵ، دارایی، لە بواری هاتووچۆ، كەشوهەوا یان هەر بوارێكی دیكە بدۆزنەوە كە پێویستی بە وردبینی و وردەكاری و داهێنان و شارەزایی هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا