لیژنەی مافی ژنان لەپەرلەمانی کوردستان كوشتنی ژنان لەهەڵكشاندایە

پۆڵەتیك پرێس

لیژنەی داکۆکیکردن لەمافی ژنان لەپەرلەمانی کوردستان داوای هەماهەنگی  لە هەرسێ دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن و دادوەری دەكات و داوایان لێدەكات هەریەکەو بەپێی ئەرک و دەسەڵاتی خۆی رێگری بكەن لەكوشتنی ژنان وئافرەتان ئەویش لەپێناو سەروەری  یاسا و سزادانی تاوان باران.

لیژنەی داکۆکیکردن لەمافی ژنان لەراگەیەندراوێكدا ئاماژە بەوەدەكەن ، ماوەیەكەهەواڵی کوژرانی کچ و ژنانی کوردستان لەهەڵکشاندایەو ئامارەکانی ئەو پرسە جێی نیگەرانی و تێڕامانی قووڵن، بۆیە سەرکۆنەی کوشتنی ئافرەتان دەکەین لەژێر هەر پاساوو بیانوویەک بێت لەبەر ئەوەی ئەوانەی روودەدەن تەنها ڕووداو نین  کە بەهۆی بوونی هەندێ لەعەقڵییەتی ژنکوژو بەکەم سەیرکردنی مافی ژنان بەردەوام ڕوو دەدات.

لیژنەكە دەشڵێت، ‎ئێمە بەوردی بەدواداچوون و چاودێری بۆ کەیسەکانی کوشتنی ئافرەت و جێبەجێکردنی رێکارە یاساییەکان بۆ بەسزاگەیاندنی تاوانباران دەکەین. وێڕای پاڵپشتیی لیژنەکەمان لەهەنگاوەکانی دەسەلاتی جێبەجێکردن و دادوەری بۆ سەپاندنی سزای یاسایی توند بەسەر تاوانباران وئەنجامدەرانی ئەوتاوانانە.‎

ئاماژەشیان بەوەداوە،  هەموو هەنگاوەکانیان چڕ دەکەنەوە بۆئەوەی یاسایەکی نوێ سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی خێزان و ئافرەت لەم خولەی پەرلەمان دەربکرێت، تێیدا رێکارەکانی سزادانی تاوانبارانی کەیسەکانی کوشتنی ئافرەت زۆر توندتر بکرێن تا ببێتە بە بەربەست بۆ بنبڕکردن و کەمکردنەوەی ئەو دیاردە نامرۆڤانە.

لیژنەی داکۆکیکردن لەمافی ژنان لەپەرلەمانی کوردستان داوا حکومەت دەكات خاوەندارێتی ئەوكەیسانە بكات و ڕێگه‌ بەسوڵح و ڕێکكەوتنی عەشایەری نەدات، سزای توندی ئەوانە بدرێت کەتاوانی کوشتن ئەنجام دەدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا