20 حزب و دوو هاوپەیمانێتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەرگای تۆمارکردنی حزب و هاوپەیمانێتی بۆ بەشداریکردن لەهەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان کۆتاییهات و بەوتەی بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی كاروباری پارت و رێكخراوە سیاسییەكان لەکۆمسیۆن:وادەکە درێژناکرێتەوە و 20 حزب و دوو هاوپەیمانی بەشداری پرۆسەکە دەکەن، بەڵام وادەی تۆماری کاندیدی حزب و هاوپەیمانێتیەکان و کاندیدی سەربەخۆ تا 22-3-2024 بەردەوام دەبێت.

د.هەیمان تەحسین حەمید بەڕ‌ێوەبەری گشتی فەرمانگەی كاروباری پارت و رێكخراوە سیاسییەكان لەکۆمسیۆن رایگەیاند: دەرگای تۆمارکردنی حزب و هاوپەیمانێتی بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆتاییهات، کە 14-3-2024 دوا وادەبوو، بەڵام دەرگای تۆمارکردن بۆ کاندیدی حزب و هاوپەیمانێتی و کاندیدی سەربەخۆ دانەخراوە و تا هەفتەیەکی تر بەردەوام دەبێت.

وتیشی: تێکڕا 20 حزب و 2 هاوپەیمانێتی و 62 کاندیدی سەربەخۆ بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەکە تۆمارکراون، کە لەبازنەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەشداردەبن.

لە 5ی ئازارەوە ناو تۆمارکردن بۆ هاوپەیمانی کرایەوە و تا ڕۆژی پێنجشەممە 14ی ئازاری 2024 بەردەوام بوو، ناو تۆمارکردن لە بارەگای بەشی کاروباری حزب و ڕێکخراوە سیاسییەکان لە بەغدا و لە فەرمانگەکانی هەڵبژاردن لە پارێزگاکانی کوردستان بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا