كاروان گەزنەیی: كارەساتێكی شاراوە حكومەت بۆچی مووچە دابەش ناكات؟

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، لە ئێستادا بە بیانووی هاتن یان دواكەوتنی (200) ملیار دیناری مانگانە لە بەغداد، حكومەتی هەرێم هەر ڕۆژە و مووچەی وەزارەتێك دابەش دەكات، لەڕاستیدا ئەمە تەنها بیانووە و حكومەت پارەی پێویستی لە بەردەستە بۆ دابەشكردنی مووچە، نەك هەرئەوەش بەو داهاتەی لە فرۆشتنی نەوت و داهاتەكانی ناوخۆ دەستی دەكەوێت، حكومەتی هەرێم دەتوانێت دەتوانێت هەم مووچە بدات، هەم دەرگای دامەزراندن بكاتەوە، هەم هانی كەرتی تایبەت بدات و هەمیش كێشەكانی خزمەتگوزارییەكان و پڕۆژەكانیش چارەسەر بكات.

كاروان گەزنەیی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاندووە، دابەشكردنی مووچە، كە سەرەتایی ترین مافی هاووڵاتییانە، بووەتە یەكێك لە ئاستەنگە سەرەكییەكان لە هەرێمی كوردستان، لە ئێستادا بە بیانووی هاتن یان دواكەوتنی (200) ملیار دیناری مانگانە لە بەغداد، حكومەتی هەرێم هەر ڕۆژە و مووچەی وەزارەتێك دابەش دەكات، لەڕاستیدا ئەمە تەنها بیانووە و لە خوارەوە بە زمانی ژمارە دەیسەلمێنین كە حكومەت پارەی پێویستی لە بەردەستە بۆ دابەشكردنی مووچە.

یەكەم: لە ئێستادا نرخی نەوت نزیك بووەتەوە لە (81) دۆلار، بە هەموو لێكدانەوەكان و بە گوێرەی ڕاپۆرتەكانی دیلۆیت لەو پارەیە 54% ی بۆ خەرجییەكانە بە گشتی و 46% بۆ حكومەتی هەرێمە، واتا حكومەتی هەرێم دەبێت لە هەر بەرمیلێك 37 دۆلار و شەش سەنتی بۆ بمێنێتەوە، واتا حكومەتی هەرێم كە خۆی 470 هەزار بەرمیل بەرهەم دەهێنێت و خۆشیان دەڵێن 430 هەزار لە ڕۆژێكدا دەفرۆشن، دەبێت هاوكێشەكە بەم شێوەیە بێت‌:
_ 37,6+ 430,000+30= 16,168,000 واتە

-یەك ڕۆژ داهاتی نەوتی هەرێم: بریتیە لە 16,168,000 شازدە ملیۆن دۆلارە

-یەك مانگ: 480,000,000 چوار سەد و هەشتا ملیۆن دۆلارە

-بە دینار: 710,400,000,000 حەوت سەد و دە ملیار و چوار سەد ملیۆن دینار

دووەم: داهاتی ناوخۆ: لە ئێستادا داهاتی ناوخۆ زیاترە لە 300 ملیار دینار بۆ هەر مانگێك.

سێیەم: تەمویلی هاوپەیمانانیش بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بریتییە لە 20 ملیار دینار بۆ هەر مانگێك

كۆی گشتی: (پارەی نەوت: 710 ملیار+ داهاتی ناوخۆ: 300 ملیار+ تەمویلی هاوپەیمانان: 20 ملیار دینارە) دەكاتە یەك ترلیۆن و سی ملیار دینار.

كاروان گەزنەیی لە درێژەی رونكردنەوەكەیدا نووسیویەتی: واتا لە ئێستادا دەبێت حكومەتی هەرێم خاوەنی ترلیۆنێك و سی ملیار دینار بێت بەبێ پارەكەی بەغدا، لە كاتێكدا مووچەی مووچە خۆران نزیكە لە (900) ملیار دینارە، واتا حكومەتی هەرێم مانگانە زیاتر لە (100) ملیار زیادەی هەیە لە داهاتەكانی خۆی، كە لەگەڵ (200) ملیارەكەی بەغداش دەكاتە (400) ملیار دینار.

بەم شێوەیە حكومەت دەتوانێت هەم مووچە بدات، هەم دەرگای دامەزراندن بكاتەوە، هەم هانی كەرتی تایبەت بدات و هەمیش كێشەكانی خزمەتگوزارییەكان و پڕۆژەكانیش چارەسەر بكات!

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستووەتە ڕوو، بە گشتی نزیكەی 350 ملیار دینار مانگانە لە پارەی نەوت دیار نامێنێت، هەموو بەدواداچوونێكی پەرلەمانیمان كردووە و بە دەیان یاداشت و پرسیار ئەم داتایانەمان ئاڕاستەی حكومەت كردوون، بەڵام تا ئێستا حكومەت بێ وەڵامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا