تا دێت دەنگۆی دواخستنی هەڵبژاردن زیاتر دەبێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسی ژووری توێژینەوەكانی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت، دەنگۆیەك هەیە كە پێشنیاری دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق لە 10ی 10 كراوە بە ئامانجی بەشداری كردنی موقتەدا سەدر لە پرۆسەی سیاسی و هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی 2022.

ستەم كامیل، بەرپرسی ژووری توێژینەوەكانی بزوتنەوەی گۆڕان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: دەنگۆیەك هەیە بەوەی پێشنیاركراوە هەڵبژاردن دوابخرێت، هۆكاری سەرەكی بۆئەوە دەگەڕێتەوە كە موقتەدا سەدر بهێنرێتەوە ناو پرۆسەی سیاسی و رازی بكرێت بەشداری لە هەڵبژاردن بكات لەو وادەی پێشنیار دەكرێت كە بخرێتە ساڵی داهاتوو.

بەرپرسی ژووری توێژینەوەكانی بزوتنەوەی گۆڕان وتی: هێز و لایەنە سیاسیە عێراقییەكان وای دەبینن كە بەشداری كردنێك لە هەڵبژاردن موقتەدا سەدری تێدانەبێت، قورسە سەربگرێت، بەوەی رێژەی بەشداری كردنی دەنگدەر دەهێنێتەخوارەوە و دواتریش حكومەت بەربەستێكی گەورەی لەبەردەمدا دەبێت ئەگەر هێزێكی گەورەی وەكو سەدر لەدەرەوەی حكومەت بێت، بێگومان ئۆپۆزیسیۆنێكی زۆر كارا دەبێت، چونكە ئەو خاوەنی چەك و هێزە بۆیە دەیانەوێت موقتەدا سەدر بهێننەوە ناو پرۆسە سیاسییەكە.

وتیشی: رەنگە دۆخی ئەفغانستان كاریگەری لەسەر رووداوەكانی ناو عێراق هەبێت، بەو پێیەی بژاردەی سیاسی لە عێراق پێی وابێت پرۆسەی سیاسی لەبەردەم بەربەستی گەورەدایە، لەم دۆخەدا بەلایانەوە قورسە هەڵبژاردن بە بێ‌ سەدر ئەنجام بدرێت، موقتەدا سەدر دوو مەرجی داناوە بۆ بەشداری لە هەڵبژاردن كە بریتین لە دواخستنی هەڵبژاردن و سنورداركردنی میلیشیا چەكدارەكان.

ستەم كامیل ئەوەی خستەڕوو، پێم وایە ئەو دوو مەرجەی موقتەدا سەدر دایناوە بۆ گفتوگۆ و دانوستانە، مەرجی یەكەمیان كە بریتیە لە دواخستنی هەڵبژاردن ئاسانترە بۆ جێبەجێكردن وەك لە مەرجی دووەم، چونكە بەپێچەوانەی ئەو رایەی پێی وایە موقتەدا سەدر كەسێكی پۆپۆلیستە من بە كەسێكی عەقڵانی دەیبینمەوە و دەزانێت بەرژەوەندی خۆی لە كوێدایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا