بڕیارێكی نوێی كۆسیۆن تایبەت بە كاندیدی پارت و قەوارەكان

پۆڵەتیك پرێس

كۆسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بڕیاریدا كاندیدەكان دەتوانن بنكەی دەنگدانی خۆیان و خێزانەكانیان بگۆڕن بۆ ئەو بازنانەی خۆیان تێدا كاندیدكردووە.

كۆسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بڕیاریدا بە ڕێگەدان بەو كاندیدانەی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران كە خۆیان كاندیدكردووە لەو بازنانەی هەڵبژاردن كە شوێنی نیشتەجێبوونیان سەر بەو بازنانە نین، خۆیان و خانەوادەكانیان، بنكەی دەنگدانیان بگۆڕن بۆ ئەو بازنانەی هەڵبژاردن كە خۆیان تیا بەربژێركردووە.

ئەم بڕیارەی كۆمسیۆن بۆئەوەیە كانیدەكان و خانەوادەكانیان لە بەرژەوەندیی ئەو پاڵێوراوە دەنگبدەن.

بڕیارە رۆژی 10_10_2021 هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت ، بۆ ئەم مەبەستەش 3523 كەس خۆیان كاندیدكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا