پەرلەمانی كوردستان هەفتەی داهاتوو بۆ پرسی دەستوور كۆدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

بەمەبەستی ئامادەكارییەكان بۆ نوسینەوەی دەستووری هەرێمی كوردستان  هەفتەی داهاتوو سەرۆکایەتیی پەرلەمانی كوردستان جارێكی دیكە لەگەڵ فراکسیۆنەکان  كۆدەبێتەوە .

سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی، سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان چاوەڕیی فراکسیۆنەکان دەکات تا  را و سەرنجی حیزبەكانیان بخەنە بەردەست دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان  و دوای وەرگرتنی رای لایەنە سیاسییەكان  پەرلەمان دەست بە کارەکانی لەبارەی نوسینەوەی دەستور دەکات.

وتیشی،  کاری لەپێشینەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی کوردستان لە دوای پڕۆژەی چاكسازی  نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستانە و بۆ ئەو مەبەستەش سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان لە12 /4/ 2021 له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان و نوێنه‌ری پێكهاته‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ پرسی ده‌ستوور كۆبوونه‌وه‌ی ئەنجامداو داوا له‌ سه‌رجه‌م سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان كرا كه‌ داوا له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی خۆیان بكه‌ن ڕا و سرنج و تێبینییه‌كانیان له‌باره‌ی ده‌ستوورەوە بگه‌یەننه ‌سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بەڵام  15ی ئه‌م مانگه‌  كە وەك دووا وادە دانرابووكۆتایی هات و هیچ فراكسیۆنێك به ‌فه‌رمی ڕا و سر‌نج و تێبینیی حیزبه‌كەنیان پێشكه‌ش بە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان نه‌كرد.

هەروەها وتی، هەركاتێك  فراکسیۆنەکان را و سەرنجەکانی  حیزبەكانی خۆیان هێنایە پەرلەمان، ئەو کاتە پەرلەمان دەست دەکات بە نووسینەوەی هەنگاوەكانی دەستوور بۆ هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشكرد، بە مەبەستی وەرگرتنی را و سەرنج و بۆچوونەکانیان لەسەر نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان سەرۆکایەتی پەرلەمان لە ساڵی  2019 سەردانی سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی کردووە.

بەوتەی سامان ئەحمەد، سەرۆكایەتی پەرلەمان دەیەوێت بزانێت حیزبەكان لەگەڵ ئەوەن بەردەوامی بدرێت بەو مادانەی دەستوور كەلەخولەكانی پێشوو گفتوگۆیان لەسەر كراوە یان دەیانەوێت لەسەرەتاوە دەست بەنوسینەوەی رەشنووسی دەستووری هەرێم بكرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا