پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرچاوەیەك لە بانكی حەمرین رایگەیاندووە، ئەمشەو فەرمانیان بۆ هاتووە كە مووچەی خانشینی پێشمەرگەی یەكێتی نەدەن.
دوای راگرتنی خانەنشینی پێشمەرگەكانی یەكێتی لە بانكی حەمرین لە هەولێر، هێزەكانی زێرەڤانی هەڕەشە لە خانەنشینانی یەكێتی دەكەن و دەڵێن، ئەگەر بانكەكە چۆڵ نەكەن بەزۆر دەریان دەكەن.
تائێستا نازاندرێت هۆكاری سەرەكی راگرتنی مووچەی خانەنشینی پێشمەرگەكانی یەكێتی چیە و دیارنییە بارودۆخەكە بەكوێ دەگات.
ڕۆژی 5 ی ئەم مانگە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان خشتەی موچەی مانگی 3 ی بڵاوكردەوە و بەپێی خشتەكە ئەمڕۆ پێنج شەممە موچەی هەریەكە لە سەرۆكایەتی هەرێم، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆكایەتی پەرلەمان و خانەنشینی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.