نرخی دۆلار دابەزی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە  هەرێم، ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە بازاڕەکاندا ڕووی لە دابەزین کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە21ی کانونی دووەم، نرخی 100دۆلار بەرامبەر بە 151 هەزار و 600 دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی هەرێم مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بانکی ناوەندی عێراق، هەموو هەوڵێک بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار دەدات، بەراورد بە دوێنی کاتی کردنەوەی بازاڕ ئەمڕۆ بەهاری دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلار بەرزبووەتەوە.

ڕۆژی دووشەممە15ی کانونی دووەم، بانکی ناوەندی عێراق، لەبارەی دانەوەی قەرزەکانی پێش ساڵی 2024 بڕیارێکی نوێی دەرکرد و ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی پێش ساڵی 2024 بە دراوی بیانی قەرزیان کردووە، دەبێت بە دینار بیدەنەوە بە بانکەکان و بەنرخی فەرمی بۆیان هەژمار دەکرێت، کە 100 دۆلار بەرامبەرە بە 132 هەزار دیناری عێراقی.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا