کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەشناسی هەرێم، کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری رابردووی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، هیچ ئەگەرێکی بارانبارین لەمڕۆ و سبەیدا لە ئارادا نییە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە (02-1-2024) ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ، 1 پلە نزم دەبێتەوە.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی چوارشەممە (03-1-2024) رایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری درووسبونی تەم لەهەندێ ناوچەدا لە کاتەکانی بەیانی زوودا و پلەکانی گەرما نزیکەی 1 بۆ 2 پلە نزمتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 15
سلێمانی : 15
دهۆک : 15
کەرکوک : 16
هەڵەبجە : 16
زاخۆ : 16
سۆران : 13
حاجی ئۆمەران : 9
گەرمیان : 18

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا