ناتۆ وەڵامی ماکرۆن دەداتەوە دەربارەی ناردنی هێز بۆ ئۆکرانیا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قسەکانی سەرۆککۆماری فەرەنسا لەبارەی ئەوەی کە بە “دووری نازانن” سەرباز بنێرنە ئۆکرانیا بۆ ئەوەی دژی رووسیا شەڕبکەن، لە لایەن ئەڵمانیا و ناتۆوە رەتکرانەوە.

دوای کۆبوونەوەی سەرۆک و سەرۆکوەزیرانی 20 وڵاتی ئەوروپی و بەرپرسانی دیکەی رۆژئاوایی لە پاریس، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا، رۆژی دووشەممە وتی، ئەمڕۆ هیچ کۆدەنگییەک نییە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی فەرمی سەرباز بنێرین، بەڵام بە پێی گۆڕانکارییەکان، هیچ شتێک بەدوور نازانرێت.

بەڵام بەرپرسانی ناتۆ و وڵاتە ئەندامەکانی دەڵێن، هیچ پلانێکیان نییە لە داهاتوویشدا هێز بنێرنە ئۆکرانیا.

ئۆلاف شۆڵتز، راوێژکاری ئەڵمانیا لەو بارەیەوە بە رۆژنامەوانانی وت، ئەوەی لە سەرەتاوە لەنێوان خۆمان و لەگەڵ یەکدی لەسەری رێکەوتووین، لە داهاتووشدا جێبەجێدەکرێت. هیچ سەربازێک لە لایەن وڵاتانی ئەوروپی یان ناتۆوە نانێردرێتە نێو ئۆکرانیا.

هاوکات بەرپرسێکی ناتۆ کە نەیویست ناوی بهێندرێت، رایگەیاند، ناتۆ و هاوپەیمانەکانی پشتیوانیی سەربازیی بێوێنە بۆ ئۆکرانیا دابین دەکەن، بەڵام هیچ پلانێک نییە سەربازی ناتۆ لە ئۆکرانیا جێگیربکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا