چەند موشەكێك ئاراستەی بنكەی ئاسمانی بەلەد دەكرێن

پۆڵەتیك پرێس

دەزگا ئەمنییەكانی پارێزگای سەلاحەدین بڵاویانكردەوە چەند مووشەكێك ئاراستەی بنكەی ئاسمانی بەلەد لەو پارێزگایە كراون.

بەپێی زانیارییەكانی دەزگا ئەمنییەكانی پارێزگای سەلاحەدین دوو موشەك ئاراستەی بنكەی ئاسمانی بەلەد كراون و بەو هۆیەوە لانی كەم دوو كەس برینداربوون بەبێ‌ ئەوەی ناسنامەكانیان ئاشكرا بكرێن.

ناو بەناو لەلایەن هێزە میلیشیاچەكدارەكانەوە هێرش دەكرێتە سەرم بنكە ئاسمانیە و بنكەكانی دیكەی هێزە هاوپەیمانەكان، تا ئێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەكەی سەر بنكەی ئاسمانی بەلەد رانەگەیاندووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا