بارانبارین لە ناوچەکانی هەرێم بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەگوێرەی پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسیی هەرێم، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، شەپۆلێکی دیکەی بەهێزی بارانبارین روو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات و پلەکانی گەرماش بەشێوەیەکی بەرچاو نزم دەبنەوە.

دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی (16-2-2024)، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت , ئەمڕۆ لە نیوەڕۆدا شەپۆڵێکی تری باران بارین روو لە ناوچەکەمان دەکات سەرەتا بارانبارین لە باکووری رۆژئاوای هەرێم دەست پێدەکات و پاشان تەواوی ناوچەکانی تر دەگرێتەوە، باران بەشێوەی بارانی مامناوەند دەبێت هەندێ کات لێزمە باران و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت.

کەشناسیی هەرێم پێشبینی دەکات لە هەندێک ناوچەی وەک بەشێک لە سنووری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای کەرکووک و رۆژئاوای هەولێر (کۆیە، هیران، تەق تەق) ئاستی دابارین زیاتربێت بەراورد بە ناوچەکانی دیکە.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی شەممە (17-2-2024)، کەشناسی رایگدەەیەنێت، “سبەی شەممە، ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت , نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت هەروەها لە هەندێ کات هەورە تریشقە لەگەڵ دەبێت . پێشبینی دەکرێت لە کاتەکانی شەودا لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان و بەرزەکان بەفر بارینێکی کەم هەبێت.”

پلەکانی گەرما لە رۆژی هەینیدا بەجێگیری دەمێننەوە و نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ پێنجشەممە، بەڵام بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، لە رۆژی شەممەدا پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو و نزیکەی 2 تا 4 پلە نزم دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ رۆژی شەممە بەم شێوەیە دەبێت:

هەولێر : 14 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 10 پلەی سیلیزی
دهۆک : 14 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 10 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 15 پلەی سیلیزی
سۆران : 5 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 0 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 18 پلەی سیلیزی

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا