جامی جیهانی یانەكان هەڵوەشێندرایەوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
كۆڕۆنا پێ‌ دەچێت دواجار كۆتایی بە هەموو شتێكی مرۆڤایەتی بهێنێت ڕۆژانە تەواوی دونیای وەرزش پێوەی گیرۆدە بوون هەر ئەمڕۆ بەیانی لیژنەی جێبەجێكاری یەكێتی تۆپی پێی كیشوەری ئاسیا كۆبوونەوەیەكی ئۆن لاینیان ئەنجامدا و بڕیاریان دا جامی یەكێتی یانەكانی ئاسیا هەڵبوەشێننەوە بە هۆی دووبارە بوونەوەی ڤایرۆسی كۆڤید 19 ناسراو بە كۆڕۆنا.

هەر ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەكدا فیدراسیۆنی نێو دەوڵەتی تۆپی پێ واتا FIFA پاش كۆبوونەوەیەك سەبارەت بە دۆخی وەرزشی جیهان بە بڕیارێكی تایبەتەوە بەیاننامەیەكیان بڵاو كردەوە كە بڕیار بوو لە مانگی 12 ی ئەمساڵدا لە دۆحە لە ئیماراتی عەرەبی بەڕێوە بچێت ئەویش پاڵەوانێتی جامی جیهانی یانە پاڵەوانەكانی كیشوەرەكانە.

بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو پاڵەوانێتییە چانسێكی گەورە لە دەست یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و خولی بۆندزلیگای ئەڵمانیا و جامی پوكاڵی ئەڵمانیا چوو ئەگەر هەردوو جامی سوپەری ئەوروپا و ئەڵمانیاش بباتەوە ئەوا هەر بەس نابێت بۆ ئەو یانەیە تا 6 نازناوەكەی یانەی بەرشەلۆنەی كەتەلۆنی دووبارە بكاتەوە كە لە ساڵی 2009 دا لە سەر دەستی جۆزیپ گواردیۆلا بە دەستیان هێنا.

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا