هەسەدە ژمارەیەک داعش دەستگیردەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێزەکانی سووریای دیموکرات بە پشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، سێ چەکداری داعشیان لە باکووری دێرەزوور دەستگیرکرد، یەکێک لە دەستگیرکراوەکان بەرپرسێکی باڵای داعشە.

هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بڵاویکردەوە بە پشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە 30 ئەیلوول هێزەکانمان ئۆپەراسیۆنێکیان لە دژی چەکدارانی داعش لە شارۆچکەی مەرگەدە لە باکووری سووریا دەستپێکردووە  و لە ئەنجامدا سێ چەکداری داعش دەستگیرکران، یەکێک لە چەکدارەکان بەرپرسێکی باڵای داعشە لە ناوچەکدا.

ئەوەشهاتووە، ئەو کەسانەی کراونەتە ئامانج و دەستگیرکراون چەک و تەقەمەنییان بۆ شانە نووستووەکانی داعش گواستووەتەوە بۆ ناوچەکانی ژێردەستەڵاتی هەسەدە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەو ئۆپەراسیۆنەدا دەستیان بەسەر بەشێک کەرەستەی سەربازیی و چەک و مۆبایلی زیرەکدا گرتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا