ئەو داعشە كوژرا كە بكوژی شەهیدانی گەرمیانە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە ئۆپەراسیۆنێكی سوپای عێراقدا داعشێك كوژرا كە بە بكوژی شەهیدان بەڕێوەبەری پێشووی ئاسایشی كوڵەجۆ و بەرپرسی ئۆپراسیۆنەكانی ئاسایشی گەرمیان دادەنرێت.

دوای ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێك لەلایەن لیوای 54 ی سوپای عێراق لە گوندی ئەبولغازی لە زنجیرە چیای حەمرین، عەبدولغەنی ئیبراهیم ڕەحیم، كە یەكێك بوو لە چەكدارانی داعش كوژرا.

ناوبراو بەرپرسی شەهیدكردنی هەریەك لە ڕائید سمكۆ عەلی، بەڕێوەبەری ئاسایشی كوڵەجۆ و ئاسۆی مام جلال مسۆیی، بەرپرسی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی گەرمیان و ژمارەیەك پێشمەرگەی تر بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا