ئاسایش ئەو تۆمەتبارانەی دەستگیركرد رومانەیان خستە ماڵێكەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، ئەو تۆمەتبارانەیان دەستگیركرد كە رومانەیان هەڵدایە ماڵێكەوە لە چەمچەماڵ.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، كاتژمێر 15.30 خولەكی شەوی 22 لەسەر 23_9_2022 لە گەڕەكی ئاشتی قەزای چەمچەماڵ دوو تۆمەتبار بە ناوەكانی (م ، ج ، ج) و (ك ، ف ، ن ) دەچنە سەرماڵی هاوڵاتیەك بەناوی ( ڕ ، ح ، ش ) كە پیشەی مامۆستایە و ڕومانەیەك دەكەنە ماڵەكەیەوە و تەقە لە ماڵەكەی دەكەن.

ئەوەشهاتووە، پاش ئاگاداركردنەوەی هێزەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لەم بارەیەوە تیمە تایبەتەكانمان ڕاسپێردران بۆ كۆكردنەوەی زانیاری وردو دەستنیشانكردن و دۆزینەوەی تۆمەتباران.

ئاماژە بەوەشكراوە، سەرەنجام پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری دادگای لێكۆڵینەوە، دوو تۆمەتبار بەپێی ماددەی 345 لە یاسای سزادان لەلایەن هێزەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستگیركران، یەكێك لە تۆمەتبارە دەستگیركراوەكان بەناوی ( ك ، ف ،ن) لە كردەوەكەدا بەشدارە و وەك لە گرتەڤیدۆیەكەدا دیارە ماتۆڕسكیلەكە لێدەخوڕێت، ئەوی دیكەشیان بەناوی ( م ، ح ، ن ) هەستاوە بە دابینكردنی چەك و تەقەمەنی بۆیان.

لە كۆتاییدا هێما بۆ ئەوە كراوە، سەبارەت بە زەرەرو زیانی خاوەن ماڵەكەی تەقەی لێكراوە و ڕومانەكە خراوەتە ماڵیەوە لەو شەوەدا كەسیان لە ماڵ نەبووە تەنها زیانی مادیان كردوە ، لێكۆڵینەوەو گەڕان بە دوای تاوانباراندا لەو بارەیەوە بەردەوامە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا