عێراق.. ژمارەی چاكبوونەوە لەتووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا بەرزترە

شارپرێس:
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە 24 سەهاتی رابردوو 3871 حاڵەتی چاكبوونەوە لە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەرۆژی سێ‌ شەممە 1ی ئەیلوول تۆماركراوە.

وەزارەتەكە راشیگەیاند، هەر لەماوەی ئەو 24 سەعاتەدا 3404 حاڵەتی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، بەمەش ژمارەی چاكبوونەوە لەتووشبوون بەرزتر بووە.

ئەو ژمارەی تووشبوونەوەی لە 24 سەعاتی رابردوو تۆماركراوە، لەئەنجامی پشكینین بۆ 18427 كەس بووە، كە لەتاقیگەكانی پارێزگاكانی عێراق پشكنینیان بۆ كراوە.

هەرچی هەرێمی كوردستانیشە وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، 595 تووشبوون و 471 چاكبوونەوە و 24 حاڵەتی مردنی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەماوەی 24 سەعاتی ڕابردوو تۆماركراوە.

لەئێستاشدا پارێزگای هەولێر لە پلەی یەكەمی ئەو پارێزگایانەی عێراقدایە، كە بەرزترین ڕێژەی مردن بەڤایرۆسی كۆرۆنای تێیدا تۆماردەكرێت، لەپاش هەولێر كەركوك لەپلەی دووەمدا دێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا