پۆڵه‌تیك پرێس:
ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌په‌رله‌مانتارانی عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی دانیشتنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ربێتوو بودجه نه‌خرێته به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌واژۆی 100 په‌رله‌مانتاری عێراق نوسراوێك ئاڕاسته‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كراوه، كه تیایدا ئه‌و په‌رله‌مانتارانه هۆشداریده‌ده‌ن له‌وه‌ی، ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراق نه‌خرێته به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی داهاتووی په‌رله‌مانه‌وه، ئه‌وا دانیشتنه‌كه بایكۆت ده‌كه‌ن.
ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو هه‌وڵێك هه‌بوو بۆئه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراق بخرێته نێو به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه، بۆیه پێده‌چێت به‌شێكی زۆر له‌په‌رله‌مانتارانی عێراق تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه‌یاسای دادگای فیدراڵی ببه‌ستنه‌وه به‌دانانی پڕۆژه‌یاسای بودجه له‌به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كه.
له‌وباره‌یه‌وه جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، ئه‌گه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای دادگای فیدراڵی عێراق بگه‌نه ڕێككه‌وتن، ئه‌وا ئه‌گه‌ر زۆره ڕۆژی شه‌ممه ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه بدرێت.