پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەئەنجامی تەقینەوەیەک لەگەڕەکی شارەوانی لەهەڵەبجە، هاوڵاتیەک گیانی لەدەستدا، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزووریش لە ڕونكردنەوەیەكدا زانیاری زیاتر دەخاتەڕوو.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور لەڕوونكردنەوەیەكدا ڕایگەیاند “سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كه له پارێكێكی گه‌ڕه‌كی شاره‌وانی ڕووی داوه گه‌نجێكی له‌دایك بووی ساڵی (1992) كاتژمێر (9)ی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆشتوه‌ته پاركه‌كه و دووباخه‌وانی لێبوه دوای سڵاو كردن له باخه‌وانه‌كان و دوركه‌وتنه‌وه لێیان به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌نگێك بیستراوه دوای ئاگادار بوون و گه‌شتنی هێزه‌كانمان به شوێنی ڕوداوه‌كه له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تایبه‌كاندا ده‌ركه‌وتوه كه كه‌سێكه به‌ناوی (ڕێكان ته‌حسین فه‌تاح) كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێناوه.
لەڕوونكردنەوەكی ئاسایش‌دا هاتووە، ڕوداوه‌كه ڕوداوێكی خۆكوژی بوه و له ڕیگه‌ی نارنجۆكێكی ده‌نگیه‌وه بووه و ئاگاداری هاوڵاتیانیش كراوە، كه پێویست به شڵه‌ژان و دڵه‌ڕاوكێ ناكات و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە.
وێنەی خۆكوژەكە..