پۆلیسی دارستانی گەرمیان: ئەوانەی ئاگردەنێنەوە رووبەڕووی یاسایان دەكەینەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستانی گەرمیان لە بارەی ئەو ئاگرانەی بۆ سوتاندنی زەوی بە مەبەستی ئامادەكردنی بۆ بەكارهێنانەوە دەكرێنەوە، روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: زۆر جار ئەو ئاگرانە تەشەنە دەسێنن و كۆنتڕۆڵ ناكرێن و زیانێكی زۆر بە سروشتی ناوچەكە دەگەیەنن.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستانی گەرمیان رایگەیاند: بەبیانووی پاككردنەوەی زەوی و ئامادەكردنی بۆ مەرەزە یان ئامادەكردنی بۆ وەرزێكی تازە بۆ چاندنی دانەوێڵە یان هەر بەروبومێكی تر، ژینگەی ناوچەكە ئەكەوێتە ژێر مەترسییەوە، ئەمەش هۆكارێكە بۆ تەشەنەسەندنی ئاگرەكان و زیانگەیاندن بە دار و سەوزایەكان كە هۆكاری سەرەكین بۆ بەردەوامبوونی ژیان.

ئەوەشی خستەڕوو، بۆیە لێرەوە داوا دەكەین لە هاونیشتمانیانی بەڕێز دەستهەڵبگرن لە سوتاندن، چونكە ئەبێتە هۆی پیسبوونی ژینگە و لەناوبردنی چەندەها گیانلەبەر، كە بۆ هاوسەنگی ژینگە پێویستن و زۆرجار هەر ئەو ئاگرانەن تەشەنە ئەكەن و كۆنترۆڵكردنیان گرانە و ئەبنە هۆی سوتاندنی دار و درەختەكان.

ئاماژە بەوەش دەكات، بۆیە لێرەوە ڕایدەگەیەنین: هەر كەسێك ئەو كارە ئەنجام بدات ڕوبەڕوی یاسای ئەكەینەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا