زەریف: هێرشەکانی ئەمریکا پەیوەندییەکانی بەغدا و تاران تێکدەدات

پۆلەتیک پرێس

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، لەگەڵ فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە تارانی پایتەختی ئێران کۆبووەوە و بێزاری خۆی لەبارەی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆسەر ناوچە سنورییەکانی عێراق و سوریا دەربڕی.

لەمیانی کۆبوونەوەکەیاندا زەریف وتی: هێرشەکانی ئەم دواییانەی ئەمریکا بۆسەر ناوچە سنورییەکانی عێراق و سوریا، بەربەست لەبەردەم پەیوەندییەکانی بەغدا و تاراندا دروست دەکات و چونکە ئەوەی روویدا پێشێلکارییە بۆ سەروەری وڵات و کارێکی نایاساییە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو هێرشانەی ئەمریکا دەبنەهۆی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری وڵات و داوای لە حکومەتی عێراقیش کرد ئەو کەسانە ئاشکرا بکات کە لە هێرشەکە تێوەگلاون.

لایخۆیەوە وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، حکومەتی عێراق دڵنیایی دەدات لەبارەی ئەوەی رێگەنادات ئەو رووداوانەی لە وڵاتەکەیدا روودەدەن، پەیوەندییەکانی عێراق و ئێران تێکبدەن.

رۆژی شەممە، وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ جاری دووەم لەماوەی مانگی شوباتدا سەردانی تارانی پایتەختی ئێرانی کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا