پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 26 ڕووداوی کەوتن ڕوویانداوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، “بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی سلێمانی لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شار 280 کەس سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە و لەو ڕێژەیەش 130 کەسیان بەمەبەستی چارەسەر داخڵکراون”.
ئەوەش هاتووە، “لەماوەی 24 سەعاتی ڕابردوودا 12 حاڵەتی ڕووداوی هاتووچۆ و 15 ڕووداوی شکاوی و 26 حاڵەتی ڕووداوی کەوتن و نۆ حاڵەتی ڕووداوی جیاجیا تۆمارکراون”.