پۆڵه‌تیك پرێس:
مه‌حمود عوسمان، سیاسه‌تمه‌داری كورد ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا شتێك به ناوی “ده‌وڵه‌تی كوردی” بوونی نیه.
مه‌حمود عوسمان به‌كه‌ناڵی جه‌زیره‌ی ڕاگه‌یاندووه، “واشنتۆن به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كگرتوو ته‌ماشای عێراق ده‌كات كه قابیلی دابه‌شكاریی نییه، كوردیش به‌شێكه له عێراق و چاره‌سه‌ره‌ی كێشه‌كانی له‌به‌غدایه نه‌ك له‌شوێنێكی دیكه، بۆ كورد هیچ گه‌ره‌نتییه‌ك بۆ مافه‌كانی وه‌ك ده‌ستووری عێراق بوونی نییه”.
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی جۆ بایدن، كاندیدی سه‌ركه‌وتوو بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له‌باره‌ی پرسی كورده‌وه، به‌تایبه‌ت كه باس له‌وه‌ده‌كرێت بایدن له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی وتووه “هه‌ردوكمان له‌ته‌مه‌نی خۆماندا ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌بینین” مه‌حمود عوسمان ئه‌وه به “موجامه‌له”ی بایدن بۆ بارزانی ناوده‌بات.
ده‌شڵێت “له‌سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا شتێك به‌ناوی ده‌وڵه‌تی كوردی بوونی نییه، ئه‌گه‌ر بایدن ئه‌وه‌ی به بارزانی وتبێت ئه‌وا ته‌نیا موجامه‌له‌ی كردووه”.
مه‌حمود عوسمان نمونه‌ی قسه‌كانی به‌وه ده‌هێنێته‌وه كه له‌پێشووشدا به گۆڕینی كه‌سێك له كۆشكی سپی، هیچ گۆڕانكارییه‌ك له دۆخی كورد ڕووینه‌داوه، “ئه‌گه‌ر بایدن بێت یان تره‌مپ، هه‌مان شته، به‌ڵام بایدن له تره‌مپ زیاتر تێگه‌یشتنی بۆ دۆزی كورد هه‌یه”.