دژەتیرۆر پلانی هەڵهاتنی شەش تیرۆرست پووچەڵ دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر، بە پشت بەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەكان ژمارەیەك تیرۆرستی داواكرا و هەڵهاتوو لە یاسا دەستگیر دەكات كە بەنیازبوون بۆ دەرەوەی عێراق هەڵبێن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر رایگەیاند، دوای لێكۆڵینەوەی وورد و بەدواداچوون بە پشت بەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەكان، تواندرا (شەش) تیرۆرستی داواكراو بەپێی ماددەی (4ی تیرۆر) دەستگیر بكرێت كە بەنیازبوون لەناو خاكی هەرێمی كوردستانەوە بەرەو دەرەوەی عێراق هەڵبێن، ئەمە لە كاتێدا بووە ئەو تیرۆرستانە لە دادگاكانی ناوەڕاست و باشوری عێراق داواكرابوون بەهۆی ئەنجامدانی چەندین كاری تیرۆرستی و وەك بەشداریكردنی شەڕی تیرۆر و كوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی.

جێی ئاماژەیە، دوابەدوای دەستگیركردن و كردنەوەی پەراوی لێكۆڵینەوەی وورد هەریەكە لەو شەش داواكراوە بەناوەكانی (م.ص.ص)، (ع.ع.م)، (م.ع.س)، (ن.ش.م)، (ه.ش.م)، (ع.ع.ح) ڕادەستی دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی فیدراڵی كران بەمەبەستی ڕادەستكردنیان بە یاسا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا