شارەوانی سلێمانی شۆفێران و هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە22ی ئاب، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی، ئاگادارییەکی بۆ شۆفێران و هاوڵاتیان بڵاوکردەوە.

شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند،” ئاگاداری هاوڵاتیان و شۆفێرانی بەڕێز دەکەینەوە، بە مەبەستی سازدانی (فیستیڤاڵی هاوینەی سلێمانی) لەبەر دەرکی سەرا، ئەمڕۆ سێشەممە لە کاتژمێر 2ی دوانیوەڕۆ هەتا کاتژمێر 11ی شەو هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لە گۆڕەپانەكە بەربەست دەکرێت”.

ئاماژەی بەوەکرد بەربەستکردنەکە بەمشێوەیە دەبێت، شەقامی پیرەمێرد تەنها بە ئاڕاستەی شەقامی گۆران (ئۆرزدی) كراوە دەبێت و شەقامی سابونکەران تەنها بە ئاڕاستەی شەقامی كاوه كراوه دەبێت بە ڕووی شۆفێراندا.

ڕوونیکردەوە، فیستیڤاڵەکە لە کاتژمێر 7ی ئێوارە دەستپێدەکات.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا