گەریلا كوژرانی 10 سەربازی دیكەی سوپای توركیای راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەپەگە رایگەیاند، 10 سەربازی سوپای توركیا كوژران، سێ‌ سەربازیش برینداربوون و ئۆتۆمبێلێك، درۆنێك و دوو سیستمی كامێرای حەراری تێكشكێندران.

ناوەندی ڕاگەیەندان و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە نوێترین ڕاگەیەندراویدا بڵاویكردەوە: تونێلەكانی شەڕی گۆڕەپانی بەرخودانی وەرخەلێ تەنیا لە 14 ی ئابدا 43 جار بە بۆمبی ئەتۆمی تاكتیكی بۆردومان كران، هێزەكانمان لە گۆڕەپانەكەدا بە گیانی سەركەوتنی 15ی تەباخ درێژە بە بەرخودانی خۆیان دەدەن.

هەپەگە ڕونیكردووەتەوە لە ئەنجامی چالاكی گەریلادا لە هەرێمەكانی زاپ و ئاڤاشین و مەتینا 10 سەربازی سوپای توركیا كوژراون سێ‌ سەربازیش برینداربوون، ئۆتۆمبێلێك، درۆنێك و دوو سیستمی كامێرای حەراری تێكشكێندران.

ئەوەشهاتووە: سوپای توركیا گۆڕەپانەكانی بەرخودانی 61 جار بە بۆمبی ئەتۆمی تاكتیكی و چەكی كیمیایی، سێ‌ جار بە فڕۆكەی شەڕ و 12 جاریش بە هەلیكۆپتەری هێرشبەر و بەدەیان جاریش بە هاوەن و چەكی قورس بۆردومان كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا