وەزارەتی کارەبا: دۆخی کارەبا ئاسایی بووەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پاش لەکارکەوتنی سیستمی کارەبا لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەهۆی ”کێشەیەکی تەکنیکییەوە”، وەزارەتی کارەبا رایگەیاند کە دۆخی سیستمی کارەبا ئاسایی بۆتەوە.

ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی کارەبای هەرێم لە 1ـی کانوونی دووەمی راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، تیمەکانی کارەبا لەوانە کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم و کۆنترۆڵی شارەکان و لایەنە پەیوەندارەکانی وەزارەتی کارەبا گرفتی کوژانەوەی گشتیی کارەبایان چارەسەر کرد و دۆخی کارەبا ئاسایی بووەوە.

وەزارەتی کارەبا دەشڵێت: وەزارەتی کارەبا لە هەوڵی بەردەوام دایە بۆ زیادکردنی بەرهەم و گەڕانەوە بۆ بەرنامەی ئاسایی پێدانی کارەبا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا