سەدر: بە هیچ شێوەیەک بەشداری لە حکومەتی هاوبەش ناكەین

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕۆژی چوارشەممە  جەختی لەوە کردەوە، بە هیچ شێوەیەک بەشداری لە حکومەتی هاوبەش ناکەین.

موقتەدا سەدر لە میانەی پێشوازی کردنی لە ژمارەیەک کاندیدی براوەی سەربەخۆی هەڵبژاردەناکان وتی، “هەڵبژاردنی ئەم دواییانە هەرچیەک بێت، نوێنەرایەتی چینێکی سەربەخۆ تیادا دەرکەوت”.

ئاماژەی بەوەشدا،” هەندێک لە حزبەکان دەیانەوێت هێزی خۆیان فراوان بکەن لە ڕێگەی ترس و تۆقاندنەوە، هەندێک سەربەخۆکانیش کە میلیشیا نین دەترسن، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی دەنگەکانیان بدەنە ئەو حزبانە، ئەوانیش لەسەر حسابی ئەمان بەرز دەبنەوە ئەمە راستیەکە کە ڕوو دەدات”.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک