پارتی دواین زانیاریی له‌باره‌ی دانوستانه‌كانی به‌غدا له‌سه‌ر بودجه‌ ئاشكراده‌كات

پۆڵەتیك پرێس
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌په‌رله‌مانی عێراق رایگەیاند، تائێستا ناوەند وهەرێم هیچ بەدیلێكیان پێنیە بۆ گۆڕانكاری لەسەر ئەو بڕگانەی پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق، كه‌ له‌باره‌ی پشكی هەرێمی كوردستان لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە دانراوە و ئاراستەی پەرلەمانی عێراق كراوە.

ڤیان سەبری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، “تەواوی نوێنەرانی كورد لەبەغدا داكۆكی لەو دەقە دەكەن كە لەپڕۆژە یاسای بودجەدا وەك پشكی هەرێمی كوردستان لەمادەی 10 و 11 دا بۆكورد دیاری كراوە”.

وتیشی: “كۆبونەوەكانیان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی عێراق بەردەوامی هەیە و كاردەكەن بۆ ئەوەی ئەو چەند رۆژەی لەبەردەستیان ماوە، پێش ئەو وادەیەی بۆ دانیشتی پەرلەمان لەسەر بودجە دیاری دەكرێت لەگەڵ بەغدا بگەنە رێككەوتن”.

ڤیان سه‌بری ئاماژەی بەوەشكرد، شاندی هەرێم و تەواوی نوێنەرانی كورد لە بەغدا و لایەنە سیاسییەكان دەیانەوێت، رێكەوتنێك بكرێت بەدڵی خەڵكی هەرێمی كوردستان بێت و ماف و شایستە داراییەكانی هەرێم لەچوارچێوەی دەستوردا فەراهەمبكرێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا