وەزیرانی دەرەوەی عێراق و ئێران داوای ڕاگرتنی شەڕی غەززە دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنجشەممە19ی تشرینی یەکەم، وەزیرانی دەرەوەی عێراق و ئێران داوایانکرد هەوڵی ڕاگرتنی شەڕی غەززە بدرێت، بۆئەوەی بتوانرێت هاوکارییە مرۆییەکان بگاتە غەززە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە گفتوگۆکانیاندا جەختیان لە ڕاگرتنی شەڕ لە کەرتی غەززە کردووەتەوە، هەروەها لەگەڵ ناردنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە.

وەزیری دەرەوەی عێراق دووپاتیکردەوە، لەپێناو راگرتنی شەڕ و پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی مەدەنی پێویستە هەموو هەوڵێک بدرێت، چونکە لەوانەیە شەڕەکە فراوانتر بێت و وڵاتنای ناوچە بگرێتەوە و ببێتە جەنگێکی هەرێمی.

لەکاتێکدا، دروستبوونی شەڕی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین لە ڕۆژی 7ی تشرینی یەکەمی 2023ەوە، بووەتەهۆی دروستبوونی قەیرانی مرۆیی لە کەرتی غەززە، هەروەها بەهۆی نەمانی خۆراک و پێداویستی و دەرمان ئاو و بەکارهێنانی ئاوی پیس هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و نەمانی ژیان لە کەرتی غەززە دەدرێت

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا