خەرجی نۆ مانگی سەرەتای ئەمساڵ رادەگەیەنرێت

پۆڵەتیک پرێس:

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ هەتا مانگی ئەیلول بودجەی گشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە دوو ترلیۆن دینار بووە، هاوکات، کۆی گشتی خەرجییەکانی عێراق لەو ماوەیەدا زیاتر لە ٥١،٧٣٤ ترلیۆن دینار بووە.

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ هەتا مانگی ئەیلول، قەبارەی خەرجی هەرێمی کوردستان و دامەزراوە و پارێزگا و وەزارەتەکانی حکومەتی عێراق زیاتر لە ٥١،٧٣٤ ترلیۆن دینار بووە.

ئەوەش هاتووە، کۆی گشتی بودجەی پەرلەمانی عێراق گەیشتووەتە ٣١٣،٦ ملیار دینار و کۆی گشتی بودجەی سەرۆکایەتی کۆمار ٣٠،٢ ملیار دیناری تێپەڕاندووە، هاوکات، کۆی گشتی بودجەی ئەنجومەنی وەزیران ٣،٢٤ ترلیۆن دینار بووە.

هەر بەپێی راپۆرتەکە، خەرجی وەزارەتی دارایی بەرزترین بووە و ١٤،٣ ترلیۆن دینار بووە و دوای ئەو وەزارەتی ناوخۆ کە خەرجییەکەی ٨،٥ ترلیۆن دینار و وەزارەتی بەرگری خەرجییەکەی پێنج ترلیۆن دینار بووە.

ئەوەش هاتووە، کۆی گشتی داهاتەکانی نەوت ٣٥،٣١١ ترلیۆن دینار بووە و کۆی گشتی داهاتی سەرچاوە نانەوتییەکان ٣،١٢٩ ترلیۆن دینار بووە.

بەپێی ئەم راپۆرتە، داهاتەکانی نەوت ٪٩٢ی کۆی گشتی داهاتی عێراق پێکدەهێنێت و سەرجەم سەرچاوەکانی دیکە ٪٨ی کۆی گشتی داهاتی عێراق پێکدەهێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا