هاکان فیدان داوای لە سوننەکان کردووە لە پەرلەمان نەکشێنەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جاسم محەمەد جەعفەر، سیاسەتمەداری تورکمانی ئاشکرای کرد، “هاکان فیدان سەرۆکی هەواڵگری تورکیا لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا لەگەڵ سەرکردایەتی سوننە کۆبووەتەوە و ڕازی کردوون تا لە پڕۆسەی سیاسی بەردەوام بن”.

جاسم محەمەد جەعفەر بە میدیاکانی عێراقی ڕاگەیاند، سەردانەکەی هاکان فیدان بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردایەتی سوننە دەچێتە چوارچێوەی ترسەکانی تورکیا لە پەرەسەندنی ڕووداوە سیاسییەکانی عێراق.

وتیشی، “ئامانج لە هاتنی هاکان فیدان بڕواهێنان بوو بە لایەنی سوننە تا بەردەوام بێت لە پڕۆسەی سیاسی و ئامادەیی هەبێت لە دانیشتنەکانی پەرلەمان، چونکە ڕوودانی هەر پشێوییەک لە عێراق ئەگەری ئەوەی هەیە لەڕووی ئابوورییەوە کاریگەری لەسەر تورکیا دابنێت”.

ئەوەشی خستەڕوو، “تورکیا لە لەدەستدانی ملیاران دۆلاری خۆی دەترسێت کە لەڕێی بەرژەوەندی و وەبەرهێنانەکانییەوە لە عێراق دەستی دەکەوێت، بەتایبەت کە لە ئێستادا ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان دوو وڵاتەکە گەیشتووەتە 12 ملیار لە هەر ساڵێکدا”.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا