زاگرۆس فەتاح: پلانی دەساڵمان داناوە

پۆڵەتیك پرێس

بریكاری وەزارەتی پلاندانان رایدەگەیەنێت، دەستمان بە ئامادەكاری دیدگای 2030 هەرێمی كوردستان كردووە، ڕەشنوسی دیدگاكە ئامادەكراوە.

زاگرۆس فەتاح، بریكاری وەزارەتی پلاندانان لەراگەیەندراوێكدا رایگەیاند “بە چاودێری وەزیری پلاندانان و بریکاری وەزارەتەکانی بازرگانی و پیشەسازی، تەندروستی و پەروەردە، ئەمڕۆ وەک لیژنەی باڵای دیدگای ٢٠٣٠ لە وەزارەتی پلاندانان کۆبووینەوە بۆ ئامادەكاری پلانی دە ساڵی داهاتووی هەرێم”.

بریكاری وەزارەتی پلاندانان دەشڵێت “لە ساڵی پارەوە وەزارەتی پلاندانان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان لە ڕێگەی دوو لیژنەوە سەرقاڵی ئامادەکردنی دیدگای٢٠٣٠ ی هەرێمی کوردستانە، لە ئێستادا ڕەشنووسی دیدگای ٢٠٣٠مان ئامادە کردووە و لە لایەن لیژنەی باڵاوە دیراسە دەکرێت تا پێشنیار و تێبینیەکانی تێدا جێبکرێتەوە”.

بەوتەی زاگرۆس فەتاح دیدگاكە گشتگیر دەبێت و پلان و ئامانجەکانی حکومەت بۆ دە ساڵی داهاتوو لە سێکتەرە جیاوازەکان لە خۆ دەگرێت و نەخشەڕێگای گەشتن بە ئامانجە ستراتیجیەکان ڕوون دەکاتەوە، بۆ ئەو دیدگایەش لە سەرەتای مانگی داهاتوو ۆرکشۆپێک بۆ دەوڵەمەندکردنی ڕەشنووسەکە و بەبەشداری زانکۆکان و کۆمەڵێک ڕێکخراو و ئاژانسی ئەنجام دەدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا