سیناریۆ كارەساتبارەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا

پۆڵەتیك پرێس: لاڤە واحید

بەدرێژایی مێژوو، ئەمریكا زمانحاڵی ئەو هەڵبژاردنانە بووە كە ركابەری توندوتیژ ئامێز و بێمتمانەیی لە ئەنجامی دەنگەكان تیایدا باڵادەست بووە، بەنموونە، لە ساڵی ١٩٦٨ رۆبەرت كەنەدی كە یەكێك بوو لە دیارترین كاندیدەكان كوژرا، لەلایەكی دیكەوە، لە ساڵی ١٩١٢ تیدی رۆزفێڵتی كاندید لەكاتی وتارداندا لە ویلایەتی ویسكۆنسن تەقەی لێكرا، بەڵام دواتر بووە سەرۆكی وڵاتەكە.

تائێستاش، چاودێران و مێژوونوسان مشتومڕیانە لەسەر ئەوەی، لەنێوان رۆزفۆرد هایس كاندیدی كۆمارییەكان و ساموێل تیڵدن كاندیدی دیموكراتییەكان كێ براوەی راستەقینەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ساڵی ١٨٧٦ بووە.

بەپێی رای شیكەرەوە سیاسییەكان، مەترسی راستەقینە هەیە، هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمریكا كە بڕیارە لە رێكەوتی سێی مانگی 11ی ئەمساڵ بەڕێوە بچێت هاوشێوەی هەندێك لە هەڵبژاردنەكانی دیكەی ئەو وڵاتە خراپی لە بەڕێوەچوونەكەیدا رووبداتەوە.

نیگەرانییەكانی هەوڵدان بۆ ساختەكاری لە ئەنجامی دەنگەكانی هەڵبژاردن لەلایەن دۆناڵد ترەمپ و ڕێزنەگرتن لەو ئەنجامانە، پاڵنەربوون بۆ ئەوەی توێژینەوەیەكی پێشوەختە لەسەر هەڵبژاردنەكانی داهاتوو لەلایەن رۆزا برۆكس پسپۆڕی یاسایی لە زانكۆی جۆرجتاون و نێڵز جێلمان لە پەیمانگای بێرگرین بكرێت.

 

مەترسی راستەقینە هەیە، هەڵبژاردنی ئەمساڵی ئەمریكا هاوشێوەی هەندێك لە هەڵبژاردنەكانی دیكەی ئەو وڵاتە خراپی لە بەڕێوەچوونەكەیدا رووبداتەوە

 

ئامانج لە ئەنجامدانی ئەو توێژینەوەیە زانینی خراپترین ئەو شتانەن كە رەنگە لەماوەی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمریكادا رووبدەن و لەمیانی چوار سیناریۆدا كورتكراوەنەتەوە، ئەوانیش ئەمانەن:
یەكەم: بردنەوەی چاوەڕواننەكراوی جۆ بایدنی كاندیدی دیموكراتەكان.

دووەم: بردنەوەی گەورەی جۆ بایدن و پێشكەوتنی بەرچاو لە دەنگەكانی كۆمەڵگای هەڵبژاردنەكان و دەنگی خەڵك

سێیەم: بردنەوەی ترەمپ بە دەنگی زۆرینەی كۆمەڵگای هەڵبژاردنەكان، لەگەڵ ئەگەری ئەوەی لە دەنگی خەڵكدا شكستبهێنێت وەكچۆن لە هەڵبژاردنەكانی ساڵی ٢٠١٦دا روویدا.

چوارەم: دۆخی ناڕوونی و نادیاری ئاشكراكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن بۆ ماوەیەكی دوور و درێژ وەكچۆن لە هەڵبژاردنەكانی ساڵی ٢٠٠٠دا روویدا، كە تێیدا دوای ماوەیەكی زۆر براوەی هەڵبژاردن دیاریكرا.

رەنگە رۆژی هەڵبژاردن، لەخەو ڕابێین و چیرۆكێكی ناڕاست لە ئینتەرنێت بخوێنینەوە كە باس لەوە بكات، جۆ بایدن بەهۆی جەڵتەی دڵەوە نێردراوەتە نەخۆشخانە

سیناریۆی بردنەوەی جۆ بایدن

لە یەكێك لە سیناریۆكاندا هاتووە، رەنگە بەیانی رۆژی بەرێوەچوونی هەڵبژاردن، لەخەو ڕابێین و چیرۆكێكی ناڕاست لە ئینتەرنێت بخوێنینەوە كە باس لەوە بكات، جۆ بایدن بەهۆی جەڵتەی دڵەوە نێردراوەتە نەخۆشخانە و هەڕەشە لەسەر ژیانی هەیە و بەوهۆیەشەوە وادەی هەڵبژاردن دواكەوتووە، دواتریش میدیا و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەواڵەكە بە ساختە لەقەڵەم بدەن، بەڵام لایەنگرانی بایدن بەو بوختانانە سەریان لێبشێوێت و لە ماڵەكانیان بمێننەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا، ئەگەر زۆرە لە درەنگانێكی شەوی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكەدا بەشێك لە تەلەفزیۆنە فەرمییەكان هەواڵی بردنەوەی بایدن رابگەیەنن، بەجۆرێك كە زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە.
هەمان سیناریۆ ئەوە دەردەخات، ترەمپ رەتیبكاتەوە دان بەو سەركەوتنەدا بنێت و لەتویتەری خۆی بڵاویبكاتەوە، “ملیۆنان كۆچبەری نایاسایی و كەسانی مردوو بەڕێژەیەكی بەرچاو دەنگیانداوە و ئەو دەنگانە هەموو ساختەن”.

سیناریۆی بردنەوەی دۆناڵد ترەمپ

لە سیناریۆی سەركەوتنی ترەمپدا، دیموكراتە نائومێدەكان ئەنجامەكان قبوڵ دەكەن، بەڵام دواتر هەڵدەستن بەهاندانی جوڵە جیاخوازییەكان لە كالیفۆرنیا و ئۆریگۆن و واشنتۆن بەمەبەستی فشارخستنە سەر كۆمارییەكان بۆ ئەنجامدانی زنجیرەیەك چاكسازی، هاوكات بەهۆی زۆری لایەنگرانی دیموكراتەكان لە كالیفۆڕنیا داوا بكەن كالیفۆڕنیا بۆ پێنج ویلایەتی بچوك دابەش بكرێت، ئەوەش بەمەبەستی زیادكردنی نوێنەرەكانی ئەو ویلایەتە لە ئەنجومەنی پیران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا