پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قائیمقامیەتی سلێمانی ئارایشگایەکی خانمان دادەخات کە خاوەنەکەی شوێنەکەی بۆ نوشتە و جادووکردن بەکارهێناوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، قائیمقامیەتی سلێمانی لەرێگەی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت سەنتەری جوانکاری ‘لارا’ لە گەڕەکی چوارباخی شاری سلێمانی دادەخات، کە خاوەنەکەی جادوو و نوشتەی تێدا ئەنجام داوە.
لەوبارەیەوە رێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، ” به‌هۆی هه‌بونی گومان له‌سه‌ر ئارایشتگای لارا كه نوشته و جادوی تیادا ده‌كرێت نه‌ك جوانكاری و ئارایشتی خانمان، لیژنه هاوبه‌شه‌كان به‌دواداچونیان كردوه، دوای دڵنیابونه‌وه خاوه‌نی ئارایشتگاكه، به‌ناو مۆڵه‌تی بۆ پیشه‌كه‌ی وه‌رگرتوه، به‌ڵكو شوێنه‌كه‌ی بۆ دروستكردنی نوشته و جادو له‌و شوێنه به‌كارهێناوه”.
وتیشی: له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه بۆ ئارایشتگای لارا، ده‌ست به‌سه‌ر (33) نوشته و جادو له‌ناو ئوتۆمبێلی خاوه‌ن ئارایشتگاكه‌دا گیرا.
رێكان جه‌مال، ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد، به‌فه‌ر‌مانی قائیمقامی سلێمانی ئارایشتگای لارا داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌ڕوی رێكاری توند ده‌كرێته‌وه، هه‌روه‌ها مۆڵه‌تی كاكردیشی لێوه‌رده‌گیرێته‌وه، هه‌روه‌ك داوا لە خانمان دەکات لەهەر ئارایشتگایەکدا نوشتە و جادوی تێدادەکرێت لیژنە هاوبەشەکان ئاگادار بکەنەوە.
هاوڵاتیان دەتوانن لەکاتی هەبونی گومان لە شوێنکارێک یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.