لەبارەی جێگیركردنی حەشدی شەعبی لە شەنگال ڕوونكردنەوە دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

جێگیركردنی دە هەزار چەكداری حەشدی شەعبی لە سنوری شەنگال رەتدەكرێتەوە و بەرپرسێكی یەكێتیش زانیاری زیاتر ئاشكرادەكات.

بەشێك لە میدیاكان بڵاویانكردوەتەوە حەشدی شەعبی لە سنوری قەزای شەنگال زیاتر لە دە هەزار چەكداری جێگیركردوە و مەترسی پێكدادانی شەڕهەیە.

لەوبارەیەوە داود جوندی لێپرسراوی مەڵبەندی شەنگالی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێس رایگەیاند: “ئەوانەی هاتونەتە شنگال چەكداری حەشدی شەعبی نین، بەڵكو هاووڵاتی سڤیل بوون و لە سنوری سوریا هەوڵیاندا بێنە ناو خاكی هەرێمەوە، حەشدی شەعبیش كۆنترۆڵی ئەو دۆخەی كرد”.

لێپرسراوی مەڵبەندی شەنگالی یەكێتی وتیشی “دۆخەكە ئارامە و هیچ مەترسیەكی شەڕ لە ئارادانییە و تائێستاش هیچ حزب وو لایەنێك لە شەنگال نەچونەتە دەرەوە”.

ئەو بەرپرسەی یەكێتی لەبارەی پرسی هاوپەیمانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق باسی لەوەكرد، ئەو حزب و لایەنانەی بەنیازی پێكهێنانی هاوپەیمانی بوون بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەتایبەت لە ناوچەكێشەلەسەرەكان تائێستا هیچ ئەنجامێكیان نەبووە، وەك یەكێتیش چاوەڕوانی بڕیاری حزبەكەن.

ئەمە لەكاتێكدایە، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق دوپاتیكردەوە، لە 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق ئەنجام دەدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا