هەسەدە دەستگیركردنی سەركردەیەكی داعش رادەگەیەنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی چوارشەممە، هێزەكانی سوریای دیموكرات “هەسەدە” دەستگیركردنی سەركردەیەكی داعشی لە رەققە راگەیاند.

ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە لە بەیاننامەیەكدا‌ ئاشكرایكرد، یەكە تایبەتییەكان لە ئۆپراسیۆنێكدا فەرماندەیەكی داعشیان كردە ئامانج، لە پاش بە دواداچوون و چاودێری ئاسمانی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئۆپراسیۆنەكە لە كێڵگەی حوتینی باكووری شاری رەققە ئەنەنجام دراو بووە هۆی دەستگیركردنی سەركردەكەی داعش.
بە گوێرەی بەیاننامەكەی هەسەدە، لە پێش هەڵهاتنی لە كاتی ئۆپراسیۆنی هەسەدە بۆ رزگاركردنی دێرە زوور لە ساڵی 2019، دەسگیركراوەكە (ئەمیری بەیت و مال) ی داعش بووە و چالاكی دارایی رێكخراوەكەی بەرێوەدەبرد لە دێرە زوور.

ئەوەشی ئاشكراكرد، دەستگیركراوەكە پەیوەندی هەبووە بە شانە چالاك و‌ نوستووەكانی داعش لە ناوچەكەدا.

هەر ئەمرۆ هەسەدە هەواڵی دەستگیركردنی سێ‌ ئەندامی دیكەی داعشی راگەیاند لە دێرە‌زوور لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی “رەشەبای جەزیرە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا