سێ وڵات دژی گرێبەستی نەوتی ئەمریکا و رۆژئاوای کوردستان دەوەستنەوە

پۆڵەتیک پرێس: لاڤە واحید

روسیا، تورکیا و ئێران دژی گرێبەستی نەوتی سوریا کە لەلایەن ئەمریکاوە بڕیاری لێدراوە رێککەوتن، لەگەڵ ئەوەی ئەو سێ دەوڵەتە لە ساڵی ٢٠١١ەوە لەسەر دۆزەکانی دیکەی وڵاتەکە ناکۆکن.

بەپێی راپۆرتێکی جۆرنالیزم پۆست، ئەو سێ دەوڵەتە رەخنەیان لەو گرێبەستە نەوتییە زەبەلاحە گرتووە کە کۆمپانیایەکی ئەمریکی لەگەڵ هاوبەشەکانی لە رۆژهەڵاتی سوریا واژۆی کردووە، هاوکات ئەو سێ دەوڵەتە بەمەبەستی کەمکردنەوەی هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ پاراستنی نەوتی سوریا یەکیانگرتووە.

ئەو سێ دەوڵەتە بەمەبەستی کەمکردنەوەی هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ پاراستنی نەوتی سوریا یەکیانگرتووە

ئەوەش هاتووە، روسیا و تورکیا بەشێوەیەکی هاوبەش لە ئیدلب دەبینرێن کە یەکەمیان خزمەتی سیستمی سوریا دەکات، لەکاتێکدا دووەمیان خزمەتی شۆڕشگێڕانی سوریا دەکات، راپۆرتەکە جەخت لەوەش دەکاتەوە، ئەو هێرشە بۆسەر گرێبەستی نەوتی ئەمریکا، بە رێگایەکی نوێ دادەنرێت کە لەڕێیەوە تاران بە هاوڕێیەتی روسیا و تورکیا کاری لەسەر دەکات.

 

 

ماذا تملك سوريا من النفط حتى يتعرض لـ"سرقة علنية"؟ | الخليج أونلاين

باس لەوەشکراوە، هەر سێ دەوڵەتەکە جەختیان لەوە کردووەتەوە کە پابەندی سەرکردایەتی سوریا دەبن، لە هەمان کاتیشدا لەسەر ئەوە هاودەنگن کە پێویستە ئەمریکا خاکی سوریا بەجێبهێڵێت، هەر ئەوانیش ساڵانێکە لەڕێی میلیشیاکانیانەوە بەشێوەی سەربازی لە شەڕی ناوخۆی سوریادا کە پێی ناوەتە دەیەم ساڵیەوە بەشدارن.

ئەو میلیشیایانەی کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، هەوڵ دەدەن بگەنە ئەو ناوچانەی کۆمەڵە خێڵەکییەکانی تێدایە لە دێرەزۆر، تا فشار بخەنە سەر ئەمریکا بەتایبەت لەدوای پیكدادانەکەی هەفتەی رابردووی نێوان یەکەی سەربازی روسیا و یەکەی سەربازی ئەمریکا کە چەند بریندارێکی لێکەوتەوە.

ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٥ەوە لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکراتدا کار دەکات

لە راپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە، ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٥ەوە لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکراتدا کار دەکات، ئەوەش لەمیانی هەوڵەکانیاندا بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی داعش، لەگەڵ ئەوەشدا، حکومەتی تورکیا وا باسی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکات کە لەگەڵ یەکینەکانی پاراستنی گەل پەیوەندی هەیە و هەردووکیشیان لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستاندا پەیوەندیان هەیە.

ئەوەش هاتووە، تورکیا هێزەکانی سوریای دیموکرات بە کاری “تیرۆر” تۆمەتبار دەکات و بەو بیانووەشەوە بەردەوام بۆردومانی ناوچەکانی رۆژئاوا و باکوری کوردستان دەکات، وەکچۆن لە ساڵی ٢٠١٨دا دەستیکرد بە کۆمەڵکوژی لە عەفرین.

لە راپۆرتەکەدا باس لەوەش کراوە، هەر لەو ساڵانەدا، ئەو کۆمەڵانەی لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکران چینی ژنان و کەمینەکانی کۆمەڵگایان شەهیدکرد، زۆرێک لە ژنانیان رفاند و کوشتیانن، یەزیدی و مەسیحییەکانیان ناچارکرد شوێنەکانیان چۆڵ بکەن.

لەکاتێکدا کە ئیدارەی ترەمپ دەیەوێت نەوتی سوریای دەست بکەوێت و پنتاگۆنیش هیوای بەزاندنی داعش دەخوازێت، ئەنقەرە و تاران و مۆسکۆش دەیانەوێت هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ پاراستنی نەوتی سوریا کەمبکەنەوە.

لەکۆتایی راپۆرتەکەدا هاتووە، تاران خاوەنی دۆسیەی دێرەزۆرە، کە هەڵدەستێت بە فشارخستنە سەر ئەمریکا بەدرێژایی رووباری فورات، لەلایەکی دیکەوە تورکیا لە تەل ئەبیەز هەمان رۆڵ دەگێڕێت بە گرتنەوەی ئاوی ئەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکراتدایە.

صفقة مع الأكراد تعزز السيطرة الأميركية على نفط سوريا | MEO

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا