كەجەكە: ئەو دانپێدانانەی پاراستنی پارتی بڵاویكردەوە سەلمێنەری بێتاوانی ئەو ئازادیخوازانەیە

پۆڵەتیك پرێس

كۆمیتەی پەیوەندیەكانی كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) راگەیەنراوێكی لەسەر دانپێدانانی دەستگیركراوانی بادینان بڵاوكردەوەو رایگەیاند، ئەو ڤیدیۆیەی دەزگای پاراستنی پارتی بڵاویكردەوە سەلمێنەری بێتاوانی ئەو ئازادیخوازانەیە.

كەجەكە لە راگەیەنراوێكدا ئاماژە بەوە دەكات، پێیانوایە ئەو ئازادیخوازانە لە سەر بیرو رای ئازاد و لەسەر كاری رۆژنامەگەری لە لایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە بە بارمتە گیراون.

دەشڵێن، “هەموو ئەو دانپێدانانە لە ژێر زەختی بەد رەوشتانەی دەزگای پاراستندا لەوان وەرگیراوە و ویژدانی ئاگای گەلەمەكان هیچ كاتێك بڕوا بەو سیناریۆیانە ناكات”.

لە بارەی تۆمەتباركردنیشیانەوە كەجەكە باس لەوەدەكات، ئەو راپۆرتە ڤیدیۆیە و هەموو ئەو تۆمەتانەی كە دراوەتە پاڵ بزوتنەوەكەیان بە تەواوی رەتیان دەكەنەوە و رایدەگەیەنن كە ئەو ناو و گرتەی دەنگ و شتی دیكە كە بۆ تۆمەتباركردنی PKK بەكارهاتووە دروستكراون و دوورن لە راستییەوە.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەنراوەكەدا هاتووە، دەزگای پاراستنی پارتی پێشتر رۆژنامەنوسانی بە جەستە تیرۆر دەكرد، ئێستا كە وەك جاران ئەوەی پێ ناكرێت، هەوڵ دەدات تیرۆری كەسایەتییان بكات.

دەشڵێن، “ئەم راپۆرتە ڤیدیۆییە بۆ پەردەپۆشكردنی هەموو ئەو تاوانە نەتەوەیی و ئەخلاقییانەیە كە پارتی ئەنجامی دەدات بۆ پەردەپۆشكردنی تیرۆری رۆژنامەوانان و ئازادیخوازان و پەرلەمانتاران”.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، پێشتر پەیجی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان دانپێدانانی دەستگیركراوانی بادینانیان بڵاوكردەوەو رایانگەیاند، ئەو كەسانە كاری سیخوڕییان كردووەو پەیوەندی راستەوخۆیان بە چەكدارانی پەكەكەوە هەبووە تاوەكو دژی بەرپرسانی پارتی كاری هاوبەش بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا