پۆڵه‌تیك پرێس:
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی دووكان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، دڵنیاییده‌ده‌ن له‌وه‌ی ئاوی پێویست له‌نێو به‌نداوی دووكان عه‌مباركراوه.
ئه‌ندازیار كۆچه‌ر جه‌مال، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی دووكان له‌باره‌ی ده‌نگۆكانی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی دووكان تایبه‌ت به پۆڵه‌تیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند، “ساڵانه له‌مانكی شه‌شدا ده‌گه‌ینه به‌رزترین ئاست له عه‌مباركردنی ئاوی دووكان، له‌مانگه‌كانی دوای ئه‌وه‌شدا ئاوه‌كه به‌رده‌ده‌ینه‌وه، هه‌م بۆ پێداویستی هاووڵاتیان و هه‌م بۆ كاره‌با به‌كارده‌هێندرێت”.
به‌ڕێوبه‌ره‌ی به‌نداوی دووكان ڕه‌تیكرده‌وه هیچ گرفتێك بۆ ئاوی دوكان دروستبوبێت و وتی “ئێستا ئاوی به‌نداوی دووكان هه‌شت مه‌تر دابه‌زیوه، به‌ڵام مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاوی به‌نداوه‌كه نییه، ساڵانه له‌م كاتانه‌دا تا هاتنی وه‌رزی بارانبارین ئاو داده‌به‌زێت”.
ئه‌و ئه‌ندازیاره له‌باره‌ی قه‌باره‌ی ئه‌و ئاوه‌ی ئێستا له‌نێو به‌نداوه‌كه ماوه باسی له‌وه‌كرد، 496.18 مه‌تر ئاویان بۆ چه‌ند مانگی داهاتوو ماوه، له‌ئێستاشدا به‌نداوه‌كه له‌توانایدایه نزیكه‌ی سێ ملیار و نیو مه‌تر چوارگۆشه ئاو عه‌مبار بكات.
به‌نداوی دووكان ده‌كه‌وێته پارێزگای سلێمانییه و له‌سه‌ر ڕوباری زاب له‌ساڵانی نێوان 1954 تا 1959 له‌لایه‌ن كۆمپانیای “دۆمیز بالۆت”ی فه‌ره‌نسیه‌وه دروستكراوه.