هەرێمی كوردستان بێ‌ گەڕانەوە بۆ بەغدا بەردەوامە لە فرۆشتنی نەوت

پۆڵەتیك پرێس:
ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، هەرێمی كوردستان بەبێ گەڕانەوە بۆ حكومەتی فیدراڵی، بەردەوامە لە هەناردەكردنی نەوت بۆ دەرەوە.

ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ڕۆژنامەی سەباحی نیمچە ڕەسمی ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، هێشتا هەرێمی كوردستان بەردەوامە لە هەناردەكردنی نەوت بۆ دەرەوە بەبێ گەڕانەوە بۆ بەغدا.

وەزیری نەوتی عێراق راشیگەیاند، لە گفتوگۆكانیان بەردەوامن لەگەڵ وڵاتانی‌ رێكخراوی‌ ئۆپیك بۆ بەخشینی عێراق لە بڕیاری كەمكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت، بۆ ئەو مەبەستەش سێ كۆبوونەوە لەگەڵ وەزارەتی نەوتی وڵاتانی ئەندامی‌ ئۆپیك ئەنجام دراوە، بۆ ئەوەی لە چارەكی یەكەمی 2021دا عێراق ببەخشرێت لە ڕێككەوتنی كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، بەڵام سێ مانگی كۆتایی ئەمساڵ عێراق پابەندی رێككەوتنەكە دەبێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەنیازن بۆریەكی گواستنەوەی نەوت لە بەسرەوە بۆ بەندەری عەقەبەی ئوردن ڕابكێشن، كە لە توانایدا بێت رۆژانە یەك ملیۆن بەرمیل نەوت بگوازێتەوە، هەروەك چاوەڕوانیش دەكرێت لە چارەكی یەكەمی ساڵی داهاتوو كاركردن لە پڕۆژەكەدا دەستپێبكات، كە درێژییەكەی هەزار و 700 كیلۆمەترە، ئەمەش ئاسانكاری دەكات بۆ چاككردنەوەی بۆری گواستنەوەی نەوت بۆ بەندەری جەیهانی توركی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا