هۆشدارییەکی توند لە ئێرانەوە بۆ کوردستان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەی هێزە زەمینییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداری توندی دایە هەرێمی کوردستان و رایگەیاند، “پێویستە حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان رێگە بە تیرۆرستان نەدەن بسوڕێنەوە و بنکە بۆخۆیان دابمەزرێنن لەم خاکە و پشێوی ئەمنی دژی ئێران دروست نەکەن”، داواشی لە هاوڵاتیانی هەرێم کرد دووربکەونەوە لەو بنکانەی مەترسییان لەسەرە تا زیانیان بەرنەکەوێت.

میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە، سەردار محەمەد پاکپور، فەرماندەی هێزە زەمینییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، بەردەوامی ئەم دۆخە بۆ ئێمە جێگیر نییە و وەڵامی پێویستی تیرۆرستان دەدەینەوە.

دوای جموجوڵە نوێیەکانی رێکخراوە چەکدارییەکان لە ناوچە سنوورییەکانی باکور و رۆژئاوای ئێران، سەردار محەمەد پاکپور سەردانی یەکینەکانی سەرسنوور و خاڵە پشکنینەکانی ناوچەکەی کرد و رایگەیاند، “کۆمەڵە تیرۆرستییەکان ساڵانێکە کاردەکەن بۆ تێکدانی ئاسایش و ئارامی ناوچە سنورییەکانی ئێران و ئەو خەڵکانەیان بێزار کردووە کە لەو ناوچانەدا دەژین”.

جەختی لەوەشکردەوە، “بە تێڕوانین لە ناوچەکە و توانای وەڵامدانەوەی یەکلاکەرەوە دژی ئەو کۆمەڵانە، داوا لە دانیشتوان دەکەین لەو بنکە و بارەگایانە دووربکەونەوە کە مەترسیان لەسەرە، تا هیچ زیانێکیان بەرنەکەوێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا