ئێران دروستكردنی شارێكی نوێی موشەكی ئاشكراكرد

پۆڵەتیك پرێس

سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، شارێكی نوێی موشەكی ژێر زەوی سەر بەهێزە دەریاییەكان دروستدەكات كە لە كۆمەڵێك موشەكی بالیستی و كروز پێكدێت.

سوپای پاسداران لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكردووە، موشەكەكان بەجۆرێك دروستكراون كە توانای تەقاندنەوەی مینەكانیان هەیە لە قوڵایی دەریاوە.

لەو بارەیەوە حسێن سەلامی سەركردەی سوپای پاسداران رایگەیاند، دروستكردنی ئەە بنكەیە بەشێكی بچوكە لە توانای موشەكە گەورەكان بۆ هێزە دەریاییەكانی سوپای پاسداران.

روونیشیكردەوە، پڕچەككردنی هێزە دەریاییەكان بەچەكی جەنگی ئەلیكترۆنی یارمەتیان دەدات، چاودێری ناوخۆ بكەن و دوای نیشانەكانی دوژمن بكەون.

ئەو هەوڵەی ئێران لەكاتێكدایە، وڵاتانی ئەوروپی داوا لە ئێران دەكەن دەست لە بەرەوپێشچونەكانی لە بەرنامەی ئەتۆمی هەڵبگرێت، هاوكات ئیدارەی نوێی ئەمریكاش بەسەرۆكایەتی جۆ بایدن رایگەیاندووە، وڵاتەكەی دەگەڕێتەوە بۆ رێككەوتنی ئەتۆمی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا